English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" لە ئەمریکا لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە
2020-02-25 [08:11 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد 2.5 ملیار دۆلار تەرخان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" و، یەک ملیار دۆلار لەو بڕە پارەیە تەرخان بکرێت بۆ گەڕان بەدوای پێکوته‌ لە دژی ئه‌م ڤایرۆسە.

کۆشکی سپی لە نامەیەکدا بۆ كۆنگرێس لەم بارەیەوە گوتی: "ئەمڕۆ ئیدارەی ترەمپ پلانێکی پاڵپشتيی دارایی دیکە بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار ئاراستەی کۆنگرێس دەکات بۆ پەلەکردن لە پەرەپێدان بە پێکوتەکە و پاڵپشتيی لە پرۆسەکانی ئامادەکاری و به‌ده‌نگه‌وه‌چوون و کڕینی کەرەستە و پێداویستی پێویست ده‌كات".

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" گوتی: "ڤایرۆسی (کۆڕۆنا) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە، ئێمە لە پەیوەندی داین لەگەڵ هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتە. ناوەندەکانی بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن له نه‌خۆشييه‌كان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، بەشێوەیەکی جددی و زۆر ژیرانە کاردەکەن".





ئەم هەواڵە 2032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad