English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
6 خوی رۆژانە مەترسی توشبونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکات
2020-02-25 [09:08 AM]

ZNA-هەولێر



كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەڵێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و كاتێك توشی مرۆڤ دەبێت كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە، بەئاسانی لەنێوان مرۆڤەكان دەگوزارێتەوە.

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین بڵاویکردەوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکەش بۆ 80 هەزار و 147 کەس بەرزبوەتەوە، پێویستە خۆت بپارێزریت و دوركەوتنەوە لەشوێنی زۆر قەرەباڵغ و رەچاوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری webmd، شەش خوی رۆژانە دەبێتە هۆی دابەزینی سیستمی بەرگری جەستە و توشبون بە نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان، پێویستە لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: کەم خەوی
ئەو کەسانەی ماوەیەکی کەم دەخەون ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان زیاد دەکات، چونکە کەم خەوی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی هۆڕمۆنی سترێس لە جەستەدا، رۆژانە 7 بۆ 9 کاتژمێر پێویستە.

دوەم: وەرزشنەکردن
رۆژانە تەرخانکردنی 30 خولەک بۆ رۆیشتن دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی سیستمی بەرگری جەستە بەرامبەر نەخۆشیەکان.

سێیەم: خواردنی شەکر
خواردنی شەکر دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکانی جەستە نەتوانن دژی ڤایرۆسەکان بجەنگن، باشترە لە خواردن و خواردنەوە شیرینەکان دوربکەویتەوە، بایەخ بە سەوزە و میوە بدە.

چوارەم: سترێس و ترس
سترێس لەم کاتەدا بوە بە شێک لە ژیانی هەر تاکێک، بەردەوام نیگەرانن بەهۆکاری جیاواز، بەڵام لە راستیدا هۆڕمۆنی سترێس دەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری جەستە و زو توشبونت بە نەخۆشیە ڤایرۆسەیەکان.

پێنجەم: خەمخواردن
لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە پێکەنین دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی سترێس، پێکەنین و دڵخۆشی بۆ ماوەی 3 رۆژ وادەکات هیچ سترێسێکن نەمێنێت و سیستمی بەرگی جەستەت بەهێزببێت.

شەشەم: جگەرەکێشان و ماددەکحولیەکان
کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە هەیە، رێگری دەکات لەوەی جەستەت خۆی بپارێزێت بەرامبەر نەخۆشییەکان.





ئەم هەواڵە 6646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad