English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌رشوێنێك نرخ به‌رز بكاته‌وه‌ داده‌خرێت
2020-02-25 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا دڵنیایی ته‌واو ده‌داته‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كه‌ بڕی پێویست كاڵاوشمه‌ك و سوته‌مه‌نی له‌ كۆگاكاندا عه‌مبار كراون و هیچ هۆكارێك نییه‌ ترس و نیگه‌رانی دروست بكات.

 

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ كۆگاكانی شاری سلێمانی بڕی پێویست كاڵاوشمه‌ك و سوته‌مه‌نی له‌ كۆگاكاندا عه‌مبار كراون و هیچ هۆكارێك نییه‌ ترس و نیگه‌رانی و به‌رز بونه‌وه‌ی نرخ دروست بكات.

 

وتی: هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ شاری سلێمانی سود له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ نه‌بینراوه‌، به‌ڵكو له ‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌وه‌ سوته‌مه‌نی ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

 

وتیشی: نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كان و سوته‌مه‌نی وه‌ك خۆیه‌تی و له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و شوێنێكه‌وه‌ نرخی به‌رز نه‌كردوه‌ته‌وه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌بازاڕ و وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی به‌دواداچون ده‌كه‌ن هه‌ر شوێنێكیش نرخ به‌رزبكاته‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاریی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

قائیمقامی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی ده‌كات: له‌ هه‌ر شوێنێك به‌رزبونه‌وه‌ی نرخیان بینی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ به‌دواداچونی بۆ ده‌كرێت و ئه‌و شوێنه‌ روبه‌روی داخست و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 2026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad