English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشه‌كی له‌ گێڕانه‌وه‌ی قیسته‌كانی هاتوچۆ وه‌رناگیرێت 
2020-02-25 [11:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیاری پاره‌دانی سزای هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قیست گۆڕانکاری تێدا دەکرێت بێ هیچ پێشه‌کییه‌ک دەبێت، که‌ پێشتر ده‌بوایه‌ هاووڵاتی بڕی 250 هه‌زار دینار وه‌کوو پێشه‌کی بدات.

عەمید ئەسعەد مەلا کەریم،بەڕێوەبەری پلاندانان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی رایگەیاند، لابردنی دانی پێشەکی بۆ بڕیاری پاره‌دانی سزای هاتوچۆ هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، خۆی لە بنەڕەتدا بڕیاری  دانی سزای هاتوچۆ و غەرامەی کامێرا،  بە قیست هیچ پێشەکیەکی تێدا نەبوو، ئەو پێشەکیە کارێکی یاسایی نەبوو، بۆیە ئەو پێشەکیەکە لادرا و کارئاسانیەکی باشە بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران.

روونی کردەوە لابردنی پێشەکیەکە هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە تەنها بۆ پارێزگای هەولێر نییە.

عەمید ئەسعەد، ئاشکراشی کرد، شۆفێرێک ملیۆنێک دینار سزا و غەرامەی هاتووچۆی لەسەر بێت بۆی دابەشی 12 پشکی یەکسان دەکرێت و هیچ پێشەکیەک وەرناگیرێت، بەڵکو ئە پارەی یەکەمجار لێی وەردەگرێت وەکە قیستی یەکەم بۆی ئەژمار دەکرێت.

بەرپرسەکەی هاتووچۆ روونی کردەوە، بەهۆی خراپی دۆخی دارایی خەڵکی کوردستان، شۆفێر زۆر سزای هاتووچۆیان لەسەرە، هەوڵ دەدەین ئاسانکاری بکرێت بۆ ئەوەی قەرزەکانی سەر شۆفێران کە بەهۆی نوێ نەکردنەوەی ساڵیانە و کامێرای هاتووچۆ و سزاکانی تر لەسەریان کەڵەکەبووە بدرێنەوە.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 2092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad