English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د.محمەد شوکری: لە پلانی وەبەرهێناندا ئەولەویەتمان هەیە بۆ پارێزگای دهۆک
2020-02-26 [11:09 AM]

ZNA- هەولێر



ئەمڕۆ ٢٦-٢-٢٠١٢٠ لە میانەی کردنەوەی پرۆژەی وەبەرهێنانی کۆمپانیای مەحمود، د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی سەرکەوتوی وەبەرهێنان، بەردەوامیش دەبین لە گرنگیدان بە پرۆژە سەرکەوتوەکان کە دەبنە مایەی ئاوەدانی هەرێمەکەمان و خزمەتکردنی خەڵک.
وتیشی: لە پلانی وەبەرهێناندا ئەولەویەتمان هەیە بۆ پارێزگای دهۆک، بەم نزیکانە لە پلانی وەبەرهێناندا چەندین پرۆژەی گرنگی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ... وەک هەلی وەبەرهێنان بۆ پارێزگای دهۆک رادەگەیەنین، هاوکات بانگهێشتی وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانیش دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشی راگەیاند: لە ئێستادا چەندین پرۆژەی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک لە رێکاری وەرگرتنی مۆڵەتدان لە دەستەی وەبەرهێنان، هەر لەم نزیکانە مۆڵەت دەدەین بە پرۆژەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە کانی سپی.
سەبارەت بە پرۆژەی کۆمپانیای مەحمودیش د.محەمەد شوکری وتی: ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە سەرکەوتوەکان کە ئەمڕۆ کردنمانەوە، پشتگیری ئەم جۆرە پرۆژانە دەکەین کە چەندین بەرهەمی هەیە بۆ بازاڕەکانی پارێزگای دهۆک و هەرێمی کوردستان و عێراقیش، هاوکات زۆرینەی کرێکارەکانیش دەستی کاری ناوخۆیە.
کۆمپانیای مەحمود کە ئەمڕۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە دهۆک کردیەوە، چیرۆکەکەی لە شارێکی بچوکی وەک غازی عەنتابی تورکیاوە دەستیپێکرد، ئەویش بە دروستکردنی کارگەیەکی چای سیلان و نیسکافە. دواتر دوای فراوانبونی لە تورکیا گۆڕانی بۆ کارگەیەکی گەورە، لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستانیش کارگەیەکی هەمەچەشنەی کردۆتەوە.
کۆمپانیای مەحمود لە ساڵی ٢٠١٦ کارەکانی لەڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە بە پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لە دهۆک دەستیپێکرد، بە لە قوتونانی شەکر و چای (التی باک) و کارگەیەکی لە لەکیسنانی وشکە (پاقلەمەنی و دانەوێڵە).
لە ساڵی ٢٠١٨ کۆمپانیای مەحمود بەرهەمهێنانی زەیتی خواردنی بە کردنەوەی یەک هێڵی بەرهەمێنان دەستپێکرد، لەئێستادا لە بەرهەمهێنانی زەیتدا فراوانکردنی بەخۆوە بینیوە و هێڵەکانی بەرهەمهێنان بوە بە ٣ شەفتی ٨ سەعاتی و بە بەرهەمهێنانی ٣٠ تەن لە هەر سەعاتێکدا. هاوکات لەم ساڵدا (٢٠٢٠) زیاتر لە ١٨ تەن لە هەر سەعاتێکدا رۆنی خواردن بەرهەم دەهێنێت.
کۆمپانیای مەحمود لە دهۆک لە سەرەتادا و لە ساڵی ٢٠١٦ پشتی دەبەست بە دەستی کاری شارەزای تورکی کە ٣٥ شارەزابون، لە ٢٠٢٠دا دوای راهێنان پشتی بە دەستی کاری ناوخۆ بەستوە و ئێستا تەنها ١٨ دەستی کاری بیانی لە کارگەکەدا کار دەکەن، بەپێی پلانی کارگەکەش تا چوار ساڵی تر هەمو دەستی کاری ناو کارگەکە دەبێت بە خۆماڵی. لە کارگەی زەیتی مەحمود ١٦٠ کەس کار دەکەن و ٤٠-٥٠ کرێکاری تریش کاری گواستنەوە و بە بازاڕکردن بەرهەمەکان دەکەن بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ. 
لە ئێستادا و لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆمپانیای مەحمود کارگەی بەرهەمهێنانی دایبی منداڵی بە یەک هێڵ و یەک شەفتی ٨ سەعاتی کارکردن خستۆتەکار و لە هەر دەقیقەیەکدا ٩٢٨ دایبی بەرهەم دەهێنێت، وابڕیاریشە بەرهەمهێنانی فراوان بکات بۆ شەش هێڵی بەرهەمهێنان. 
پرۆژەی وەبەرهێنانی مەحمود کە بە سەرمایەی (٥٧٩٢٤٥٢٣) پەنجا و حەوت ملیۆن و نۆسەد و بیست و چوار هەزار و پێنج سەد و بیست و سێ دۆلار، کە لەلایەن کۆمپانیای مەحمودەوە جێبەجێکراوە و دەستەی وەبەرهێنان بە ژمارە (٧٥٤) لە ١٧-١٢-٢٠١٥ مۆڵەتی پیداوە، شوێنی جوگرافیی پرۆژەکە دەکەوێتە گوندی گررەش لە قەزای سمیڵی سەر بە پارێزگای دهۆک. هاوکات پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە سەرکەوتوەکانی دەستەی وەبەرهێنان.





ئەم هەواڵە 2056جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad