English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرۆنا زانکۆکان تارانی بە ئەلیکترۆنی کرد
2020-02-26 [11:45 AM]

ZNA - هەولێر


چەند زانكۆیه‌كی تارانی پایتەختی ئێران لەترسی ڤایرۆسی کرۆنا بە رێگەی ئه‌لیكترۆنیی وانه‌ به خوێندكاران دەڵێنەوە.

مه‌حمود نیلی ئه‌حمه‌دئابادی, سه‌رۆكی زانكۆی تاران رایگه‌یاند, به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەوامیان له‌ زانكۆكه‌یان راگرتووە.

ئه‌حمه‌دئابادی دەڵێت,‌ دوای راوێژكردنیان به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ته‌واوی وانه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا رابگرن و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ به ‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی وانه‌ به‌ خوێندكاره‌كان بگوترێته‌وه‌.

به‌رپرسی زانكۆكانی شه‌هید "بەهەشتی"، "شه‌ریف"، "ته‌كنه‌لۆژیا" و "عه‌للامه‌ ته‌باته‌بایی" له‌ سێ روونكردنه‌وه‌ی جودا دا بڕیاریان داوە وانەگوتنەوە له‌ڕێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ درێژه‌ی پێ‌بدرێت.

جگه‌ له‌م چوار زانكۆیه،‌ له‌ ته‌واوی زانكۆكانی دیكه‌ی تاراندا ده‌وام راگیراوه‌.





ئەم هەواڵە 2119جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad