English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: ئەمریكا دەیھەوێ كۆرۆنا وەكوو چەك لە دژمان بەكار بھێنێت
حەسەن رۆحانی، سەرۆک‌کۆماری ئێران
2020-02-26 [12:37 PM]

ZNA - هەولێر


سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت ناكەونە ژێر پروپاگەندەكانی ئەمریكا و بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كاروباری دەوڵەت و ژیانی خەڵك راناگرن.

حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێران ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند كە رێگە نادەن ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە چەكێكی دیكە‌ی دوژمن دژی ئەوان.

بە گوتەی رۆحانی، ئەمریكاییەكان دەیانھەوێت بە بڵاوكردنەوەی پروپاگەندا و گەورەكردنی قەوارەی مەترسییەكانی كۆرۆنا ھەموو چالاكییە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران بوەستێت و بەمشێوەیە لەگەڵ گەمارۆكان چالاكییەكانی دەوڵەت و خەڵكیش رابگرێت.

رۆحانی دەڵێت، ئەوان لەگەڵ ئەوەی بە ھەموو ھێزەوە دژی كۆرۆنا دەوەستنەوە، بەڵام كاروباری دەوڵەت و خەڵك راناگرن.

 





ئەم هەواڵە 1984جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad