English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی پشووه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان بڕیاریدا
2020-02-26 [12:48 PM]

ZNA - هه‌ولێر


لە نووسراوێكدا كه‌ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی واژووی له‌سه‌ر كردوه‌، وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوە لەبارەی پشووەكان دەدات و كاتی تاقیكردنەوەكانی سەرجەم قۆناغەكانی دواخست.

وەك لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەكانیەوە لە 4/4/2020 دوا دەخرێت بۆ 15/4/2020.

ھەروەھا تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 9/5/2020 دوا دەخرێت بۆ 12/5/2020 واتە پێش جەژنی رەمەزان. و تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە 1/6/2020 دواخرا بۆ 6/6/2020. و ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 2/6/2020 دواخرا بۆ 7/6/2020.

لەبارەی پشووی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا:.

1-پشووی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكەن تا 24/3/2020.

2- لەبەر رۆشنایی سیستم و شێوازی تاقیكردنەوەكانی خۆیان، خشتەی خۆیان رێك دەخەنەوە، بە مەرجێك پاش 24/3/2020 بێت.

3- ئەو قوتابخانانەی كە سیستم و پڕۆگرامی وەزارەت پەیڕەو دەكەن و وابەستەن بە كاتەكانی تاقیكردنەوەی قۆناغەكانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، پێویستە رەچاوی خشتەی پلانەكانی وەزارەتی پەروەردە بكەن.

 





ئەم هەواڵە 3328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad