English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ئەنتەر و لیڤەرپول بە گژیەک دادەدات 
2020-02-26 [04:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ قەرەبوو کردنەوەی رۆیشتنی لاوتارۆ مارتینیز بۆ یانەی بەرشەلۆنە. 

بەپێی ھەواڵێکی  پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ، لە ھاوینی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی لاوتارۆ مارتینیز دەگوازێتەوە ریزەکانی  و سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات کە ١١١ ملیۆن یۆرۆیە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئەنتەرمیلان بۆ قەرەبوو کردنەوەی رۆیشتنی لاوتارۆ ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ تیمۆ ڤیرنەر ھێرشبەری یانەی لایبزگی ئەڵمانی مۆربکات .

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، کێشەی سەرەکی یانەی ئەنتەر میلان لە گرێبەست کردن لەگەڵ ڤیرنەر بریتی دەبێت لە رکابەری یانەی لیڤەرپول بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئەم ھێرشبەرە ، چونکە یانەی لیڤەرپولیش ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ڤیرنەر. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad