English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتارى هه‌ینى تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ رێنماییه‌كانى خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا
2020-02-26 [05:42 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمرۆ  چوارشەممە ٢٦/٢/٢٠٢٠، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەل سەرجەم  راوێژکارانی وەزارەت و بەرێوەبەرانی گشتی و بەرێوەبەری ئەوقاف و تێبینەرایەتیەکان کۆبووەوە.

دواتر وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەرپرسانی راسپارد کە لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی بەرێز کۆببنەوەو رێنمایە تەندروستیەکان پێ بدەن.

ھەروەھا دەربارەی وتاری ھەینی وەزیری ئەوقاف بریاریدا ، کە بە بەردەوامی لە ووتاری رۆژانی ھەینیدا ووتاربێژان رێنمایی خەڵک بکەن لە چۆنیەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆناو ھەروەھا پاراستنی پاک و خاوێنی مزگەوت و پێدانی زانیاری تەندروستی بە ھاوڵاتیان.

دواتر وانەیەکی دیکومێنتی ڤیدیۆیی لەلایەن د. ئیبراھیم نوێنەری وەزارەتی تەندروستی  بۆ ئامادەبووان خستە روو، کە تیایدا بەووردی ھۆکاری سەرھەڵدان و نیشانەکانی و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خستە روو.





ئەم هەواڵە 2053جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad