English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی کۆرۆناوە نەخۆشخانەی راپەڕین بۆ منداڵان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
2020-02-26 [05:53 AM]

ZNA-هەولێر


نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاری بۆ منداڵان لە ھەولێر، بەھۆی کۆرۆناوە ئاگادارییەک بۆ دایک و باوکی منداڵە نەخۆشەکان بڵاو دەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦-٢-٢٠٢٠ لە پەیجی نەخۆشخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، داوا لە کەسوکاری منداڵانی نەخۆش کراوە تەنیا یەک کەس لەگەڵ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە بکات.

ئەو داوایەی نەخۆشخانەی راپەڕین بۆ منداڵان ھەنگاوێکە بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی لە نەخۆشخانەکە و رێگایەکە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نەخۆشخانەکە داواش دەکات ”ئەم ماوەیە“ ئەگەر زۆر پێویست نەبوو، کەس سەردانی نەخۆشخانە نەکات.

 





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad