English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنتەرێکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر دەکات
2020-02-27 [07:45 AM]

ZNA_ هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-02-2020، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەت سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێر کرایەوە.

ئەو سەنتەرە تایبەتە بە پێشوازیکردن لەو کەسانەی کە گومانی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێدەکرێت، هەرچەندە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، کردنەوەی ئەو سەنتەرەش لە چوارچێوەی ئەو ئامادەکاریانە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕوونەوە و بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئێمە هاتین بۆ ئەوەی دڵنیابین بۆ ئەو ئامادەکاریانەی کە پێویستن کراون یان نا، جێگەی دەستخۆشییە و سوپاسی جەنابی وەزیر و هەموو ستافە بەڕێزەکانی دەکەم بۆ ئامادەکردنی ئەو شوێنە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، ئەم جۆرە نەخۆشخانەیە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان ئامادەکراون، بۆ ئەوەی ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو هەبێت بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتیان بکەن".

مەسروور بارزانی هەروەها رایگەیاند: "ئێمە چەندین کۆبوونەوەمان کردووە لە ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە، هەرچەندە ئەو پەتایە بە گوتەی پسپۆڕانی بواری پزیشکی رەنگە پەتایەکی وەرزی بێت، هیوادارین لە کاتێکی زوو چارەسەری گونجاویشیان بۆ بدۆزرێتەوە".

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە ئامادەکارییە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێت هەم خۆیان بپارێزن هەم هاووڵاتیانی دیکەش بپارێزن، داوا لە خەڵکی کوردستانیش دەکەم رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ بکەن، کە ئەمەش هەر بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستانە".

 

مەسروور بارزانی، ئاماژەی بەوەشدا، "تاوەکو ئێستا ئەوەی بەمنیان گوتووە، هیچ حاڵەتێکی تۆمارکراو لە کوردستان نییە، بەڵام لە وڵاتانی دەوروبەری ئێمە و خوارووی عێراقیش چەندین حاڵەت تۆمارکراون، بۆیە ئەو ئامادەکارییانە پێویستن".

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە بازرگان و دووکاندارەکان کرد "بە هەستێکی باڵای بەرپرسیاریێتییەوە رەفتار بکەن، ئەوەی پێویستە بۆ هاووڵاتیان دابینی بکەن و خۆشیان دووربگرن لە زیاترکردنی نرخ لەسەر دەرمان و کەلوپەل و پێداویستی رۆژانەی خەڵک، هیوادارم بە یەکەوە رووبەڕووی ئەو پەتایە ببینەوە، پشتیوان بە خودا هیچ شتێکی ناخۆشیش روونادات و هیوادارم خەڵکی کوردستانیش هەر سەلامەت بن".

 





ئەم هەواڵە 2119جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad