English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرێملن: پوتین لەگەڵ ئەردۆگان کۆنابێتەوە
2020-02-27 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کرێملن ئاشكری كرد كه‌ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین رایگه‌یاندوه‌ هیچ پلانێکی نییە لە پێنجی مانگی ئازاری داهاتوو بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئیدلبی سوریا کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بکات، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی كرێملن دوای وته‌ی ئەردۆگان هات كه‌ وتی پێدەچێت لەگەڵ پوتیندا کۆببێتەوە.

ئەردۆگان ڕۆژی چوارشەممە وتی بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئیدلب پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ پوتندا کۆببێتەوە.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە پێنجی مانگی سێدا پوتین پلانی کاری دیکەی هەیە."

پێشڕەویی هێزەكانی لایەنگری حكومەتی سووریا و بۆردومانی هێزی ئاسمانیی رووسیا لە پارێزگای ئیدلب بەردەوامە. یەكێ لە لێكەوتەكانی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و ئەنقەرەیە. بەڵام شارەزایان بە دووری دەزانن توركیا خۆی تووشی رووبەڕووبوونەوەی گەورە بكات، بەوپێیەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ رووسیا لەوە هەمەلایەنترە كە تەنیا لەسەر ئیدلب تێكیان بدات.

 





ئەم هەواڵە 1906جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad