English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... كه‌سی شه‌شه‌م له‌ عێراق توشی كۆرۆنا بوو، سه‌رچاوه‌كه‌ش ئێرانه‌
2020-02-27 [12:52 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کە تا ئێستا لە عێراق تۆمارکراون، گەیشتە شەش حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە گەنجێکی دانیشتووی شاری بەغدا کە پێشتر سەردانی ئێرانی کردووە و دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکان پشکنینی بۆ کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەنجامی پشکنینەکان جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (covid-19) له‌ گەنجەکەدا بەدی کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لەئێستادا، تووشبووەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدایە و رەوشی تەندروستی جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق باسی لەوەشکردووە کە بەپێی رێنمایەکانی تەندروستی نێودەوڵەتی، هەموو رێوشوێنێکی بۆ چاودێکردنی رەوشی تەندروستی کەسە تووشبووەکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەبەر.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک و حاڵەتێکیش لە نەجەف راگەیاندبوو.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad