English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا پێدانی ڤیزەی بە ھاووڵاتیانی ئێرانیی ھەڵوەشاندەوە
2020-02-27 [04:42 AM]

​ZNA -هەولێر


رووسیا بە ھۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێدانی ڤیزەی بە ھاووڵاتیانی ئێرانی ھەڵوەشاندەوە و توركیاش تێكڕای جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەكانی لەگەڵ ئێران راگرت.

حكوومەتی رووسیا رایگەیاندووە، لە رۆژی ھەینییەوە پێدانی ڤیزە بە ھاووڵاتیانی ئێرانی رادەگرێت و ئەو فڕۆكانەش كە لە ئێرانەوە دێنە رووسیا لە فڕۆكەخانەیەكی تایبەت لە تێرمیناڵێکی جودا دەنیشنەوە.

توركیاش هەموو جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەكانی لەگەڵ ئێران راگرتووە. بەڕێوبەرایەتی گەشتی فڕۆكەوانی توركیا رایگەیاندووە، بە ھۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تێكڕای گەشتە ئاسمانییە گەشتیاری و بازرگانییەكانی لەگەڵ ئێران تا كاتێكی نادیار رادەگرێت و رێگە بە ھیچ گەشتیارێكی ئێرانی نادات، بێتە توركیا و ھاووڵاتیانی توركیاش سەردانی ئێرانیان لێی یاساخ كراوە.





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad