English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی The Invisible Man نمایشکرا
2020-02-27 [01:00 AM]

هەولێر – ZNA


نمایشێکی تایبەت بۆ فیلمی سینەمایی The Invisible Man لە شانۆی چینی لە لۆس ئەنجلۆس کرا.

 

لە نمایشەکەدا بەشیک لە ستافی کارەکە ئامادەبوو، لەوانە ئیلیزابێت موس ئەکتەری سەرەکیی فیلمە ترسناکەکە.

 

ئەم بەرهەمە لە نووسین و دەرهێنانی لی وینێلە و لە رۆمانێکی H.G. Wells وەرگیراوە و جگە لە ئیلیزابێت موس، هەریەکە لە ئۆلیڤەر جاکسۆن کۆهین، ئالدیس هۆدج، ستۆرم رید و هاریێت دایر رۆڵی تێدا دەگێڕن

 

فیلمەکە باس لە کارەکتەری سیسیلیا دەکات کە هەواڵی خۆشکوشتنی خۆشەویستی پێشووی پێدەگات، ئەو هەوڵدەدات ژیانێکی باشتر بۆ خۆی بونیاد بنێت، بەڵام دواتر گومان دەکات خۆشەویستی پیشووی نەمردبێت.

 





ئەم هەواڵە 1933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad