English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. سزای توندی خاوه‌ن ئه‌م شوێنانه‌ ده‌درێت
2020-02-29 [12:45 PM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری ده‌دات به‌ ئه‌و شوێنانه‌ نێرگه‌له‌ی تیادا ده‌كێشرێت و ده‌ڵێت: خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی نێرگه‌له‌ له‌ كافتریا و ئه‌و شوێنانه‌ی نێرگه‌له‌ی تێدا ده‌كێشرێت له‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (29/2/2020) ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هه‌ر شوێنێكیش نێرگه‌له‌ پێشكه‌ش به‌ میوانه‌كانی بكات داده‌خرێت.

 

وتی: خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن‌ روبه‌روڕی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.

 

وتیشی: سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ چاودێری كردنی بازار و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر ده‌بێت، قائیمقامیه‌ت به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له شوێنه‌ گشتییه‌كان، كافتریاكانی نێرگه‌له‌ كێشان، چێشتخانه‌، چایخانه‌، گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كات و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 

رونیكرده‌وه‌: ‌له‌دو رۆژی رابردوا و له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه ‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان و لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و چاودێری بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا.

 

بەمه‌به‌ستی رێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ‌بڕیاریداوه‌ كێشانی نێرگه‌له‌‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان قه‌ده‌غه‌بكات و مه‌له‌وانگه‌كانیش دابخرێت‌ له‌گه‌ڵ راگرتنی لایڤ موزیك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 1693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad