English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤایرۆسی کۆرۆنا شەش وڵاتی ديكەی گرتەوە
2020-02-29 [01:21 AM]

ZNA - هەولێر


 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حەوت وڵاتی دیکەی جیهاندا بڵاو بووەتەوە و ئاڵۆزی لە بازارەکانی دراوی جیهانیدا دروست کردووە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ئاستی مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە هەتا دێت زیاتر دەکات.

ڕۆژی هەینی مەکسیک، نایجیریا، نیوزیلاند، لیتوانیا، بەلەروس، ئازەربایجان و ئایسلاند یەکەم حاڵەتی نەخۆشییەکەیان تۆمارکرد.

هەتا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نزیکەی 60 وڵاتدا بڵاو بۆتەوە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش چوارەم حاڵەتی لە نێو ئەو کەسانەدا تۆمارکرد کە بەهیچ شێوەیەک گەشتیان نەکردووەو پەیوەندیشیان بە کەسێکەوە نەبووە کە لە وڵاتێکی ترەوە گەڕابێتەوە.

کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ئەوان چاوەڕوانی ئەنجامی چەند تاقیکردنەوەیەکی تریش دەکەن. دواین حاڵەت لە ولایەتی واشنتن بووە. کاربەدەستان لە شاری ئۆریگن ڕایانگەیاند گومانیان کە کەسێکی تریش هەیە کە ڤایرۆسەکەی گرتبێت بەڵام هێشتا لەلایەن نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هەر لە ڕۆژی هەینی کاربەدەستانی کالیفۆرنیا دووهەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پشتڕاست کردەوە کە کەسێکی تەمەن 65 ساڵانی دانیشتوی باکوری کالیفۆرنیایە.





ئەم هەواڵە 2395جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad