English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایش داوای دەستبەجێی ئاگربەست لە ئیدلیب دەکات
2020-02-29 [02:07 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ داوا لە لاینەکانی شەڕ لە باکووری سووریا دەکات کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانیان بێنن.

 

ئەمڕۆ بەیانی لە کۆبوونەوەیێکی نائاسایدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربڕیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کرد.

 

لەمبارەوە دۆیچەولە نووسی نوێنەرانی 13 وڵات لە 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانییان لە داوای ئانتێنیۆ گووترێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادان لە باکووری سووریا و نزیکیی سنوورەکانی تورکیا.

 

دانیشتنە نائاساییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئستۆنی و پاش کوژرانی 33 سەربازی تورکیا لە ئیدلیب بەهۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای سووریاوە ئەنجام درا.

 

شایانی باسە سوپای سووریا بە پشتیوانیی ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ کونترۆڵ کردنەوەی ئیدلیب دەست پێکردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad