English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری هەرێمی کوردستان له ‌به‌غدا: وابڕوات سبەش دەنگ بە کابینەکەی عەلاوی نادرێ
2020-02-29 [02:38 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رای گەیاند، ”وا بڕوات“، سبەی یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠، دەنگ بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی نادرێت.

 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا  راگەیاند، متمانەدان بە كابینه‌کەی محەمەد تۆفیق عەلاوی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ڕۆژی یەکشەممە دواخراوە، تاوەکوو قه‌ناعه‌ت به ‌لایه‌نه‌كان بكرێت سبه‌ی ده‌نگ به ‌كابینەکە بدەن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”تائێستا دیارینه‌كراوه‌ کە پشكی كورد چه‌ند وه‌زیره، دەبوایە  4 وه‌زیر بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌ی به ‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌، شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوقه‌ لە کابینەکەدا نەک پۆست“.

ئەو بەرپرسەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە ”ئاوا بڕوات“، ده‌نگ به‌ كابینه‌کەی عه‌لاوی نادرێت و وه‌ك رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هەفتەی رابردوو، كورد و سوننه‌ و زۆربه‌ی شیعه‌كانیش ده‌نگی پێنادەن.





ئەم هەواڵە 3406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad