English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ كیلۆ و 400 گرام ماده‌ه‌ی هۆشبه‌ر گرت
2020-02-29 [02:42 AM]

ZNA- هەولێر


راگه‌یه‌ندراوێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان


ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ كیلۆ و 400 گرام له‌ ماده‌ه‌ی هۆشبه‌ردا گرت.

لە راگەیاندراوێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان هاتووه‌، ئەمڕۆ شەممە 29ی شوباتی 2020 بڵاو کراوەتەوە، لە رێککەوتی 28ی شوبات،  توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی نۆ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین و بڕی 400 گرام تلیاک کە لەناو شەفتی ئۆتۆمبێل شادرابوویەوە.

ئاماژە بەوشکراوە، ئەو ماددە هۆشبەرانە لە وڵاتێکی دراوسێوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرابوون و دەیانویست لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە رەوانەی تورکیا بکرێت.

هەر لە راگەیاندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا ئەوەش ئاشکراکراوە، تۆمەتبارێک بەناوی (ا، م، ح) دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لیکۆڵینەوە کراوە.

 





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad