English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی نابێت پێش نوستن مۆبایل بەکاربهێنیت
2020-03-01 [10:53 AM]

ZNA ــ هەولێر



بەکارهێنانی مۆبایل لەم ساڵانەی کۆتاییدا بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، بەشێوەیەک زۆر کەس ئالودەی بەکارهێنانی بونە، تەنانەت لە کاتی نوستن دوریناخەنەوە لە خۆیان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن پێیان، چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەویتەوە و کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر چاوەکان.

یەکەم: کاریگەری دەکاتەسەر ماوەی نوستن
ئەو روناکیە شینەی لە شاشەی مۆبایلەکەوە دەردەچێت کاریگەری دەکاتە سەر بەرهەم هێنانی میلانین، کە میلانین یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی یارمەتی تاک دەدات بۆ ئەوەی بەباشی بخەوێت و کاتی نوستنی رێک بێت.
 
دوەم: کاریگەری دەکاتە سەرچاو
لەبەر ئەوەی ئەو روناکیە شینەی مۆبایلەکە راستەوخۆ لە چاو دەدات، دەبێتە هۆی ئازار و ماندوبونی چاو، ئەگەر لەسەر بەکارهێنانی بەردەوام بیت دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بینایی چاوەکان، هەروەها زیان بە تۆڕی چاو دەگەیەنێت.
 
سێیەم: مەترسی توشبون بە خەمۆکی زیاد دەکات
بەکارهێنانی مۆبایل پێش نوسن تەنیا کاریگەری لەسەر جەستە نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر دۆخی دەرونی دەبێت، مەترسی توشبون بە خەمۆکی زیاد دەکات.

چوارەم: مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات
بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی تێکچونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و سیستمی خەو تێکدەدات، مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک و پرۆستات زیاد دەکات.

پێنجەم: یادەوەری لاواز دەکات
بەگشتی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە هەرکاتێکدا بیت کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکات، بەڵام کاتێک پێش نوستن بەکاریدەهێنیت وادەکات بەباشی نەخەویت و لە رۆژدا یادەوەریت لاواز ببێت، سەرنجت لەسەر چاواردەورەکەت کەم بێت.





ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad