English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی دوایین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرا دەكات
2020-03-01 [09:20 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری بە ھەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست دا ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات و مامەڵەكانیان لەو وەزارەتی دارایی تەواو دەبێت.

ئەحمەد عەبدورەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 6/11/ 2019، وە نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (9700) لە بەرواری 13/11/2019، تایبەت بەهەمیشەییكردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گڕێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە. ڕۆژی چوارشەممە 26/2/2020، لیستی مامۆستایانی گڕێبەست لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیاریەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری. دوای دوو رۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە، ئەمرۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی تریش پرۆسەی وردبینی كردن بەردەوامە تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گڕێبەستی سەرجەم پەروەردەكانی تریش تەواو بێت".

 





ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad