English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
2020-03-01 [09:38 AM]

ZNA- هه‌ولێر


گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/3/2020، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ ، تێیدا هاتووه‌: "دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 11/6/2019 و نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (9700) لە بەرواری 13/11/2019، تایبەت بە هەمیشەییكردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گڕێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی چوارشەممە 26/2/2020، لیستی مامۆستایانی گڕێبەست لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "دوای دوو ڕۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە، ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكانی دیكه‌ش پرۆسەی وردبینی كردن بەردەوامە، تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كاری بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەستی سەرجەم پەروەردەكانی دیكه‌ش تەواو بێت".





ئەم هەواڵە 1759جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad