English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێ زێدان رزگار دەکات 
2020-03-01 [12:30 PM]

ZNA- ھەولێر



راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا تیشکیان خستووتە سەر گەورەترین کێشەی  راھێنەر زێدان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە کلاسیکۆی ئەمشەو, ئەویش کێ گۆڵ تۆمار دەکات . 

بەپێی راپۆڕتی رۆژنامەی مارکای نزیک لەیانەی شاھانە ، لە ئێستادا قسەی سەرەکی لە نێو ماڵی شاھانە ئەوەیە کام یاریزان لە یانەی ریال مەدرید گۆڵ تۆمار دەکات و زێدان رزگار دەکات لە شکستێکی دیکە . 

لەراپۆڕتەکە ھاتووە ، یاریزانانی یانەی ریال مەدرید بڕوایان بە خۆیان ھەیە ئەمشەو لە کلاسیکۆ سەرکەوتن بە دەست دەھێنن ، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کام یاریزان دەبێتە پاڵەوان و دەتوانێت گۆڵ لە یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بکات و بەڵانسی ھێز بە لای یانەی شاھانە یەکلایی بکاتەوە . 

لەراپۆڕتەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە بە پلەی یەکەم پشت بە میسی دەبەستێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەنجامەکان ، بەڵام دوای رۆیشتنی رۆنالدۆ لەیانەی شاھانە لە ئێستادا ھیچ یاریزانێک ھاوشێوەی رۆنالدۆ نییە بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە خاڵی یەکلاکەرەوە و ھەروەھا کێشەی ریال مەدرید لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە ھێرشبەرێک نییە کۆتایی بە ھێرشەکان بھێنێت و گۆڵ تۆمار بکات . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad