English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشیر حەداد: مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران لە بەغدا واژۆ کراوە و کێشەی نییە
2020-03-01 [01:38 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە کە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراقی فیدرالەوە واژۆ کراوە و ”کێشەی نییە“.

کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٠)، د. بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ()ی رایگەیاند، واژۆ لەسەر مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقی فیدرالەوە و ”کێشەی نییە“.

ھاوکات مەیادە نەجاڕ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فواد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کردووە و پارەکە دەگاتە ھەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگەکانی پێشوودا دەوروبەری ٢٠ی ھەر مانگێک، بەشە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن عێراقەوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرا، بەڵام ئەم مانگە تاوەکوو ئێستا بەشە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان.

باسنیوز





ئەم هەواڵە 13078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad