English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەلبوسی: سبه‌ی دوا واده‌یه‌ له‌به‌رده‌م محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی
2020-03-01 [03:03 AM]

ZNA- هەولێر


به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا، دانیشتنه‌كه‌ش كه‌ تایبه‌ت بوو بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی.
 
بەهۆی تەواونەبوونەبوونی نیابی یاساییەوە، جارێكی دیكە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ئەنجام نەدرا، سەرۆكی پەرلەمانیش هۆشداری بە عەللاوی دەدات كە سبەینێ دوا وادەیە بۆ متمانەدان بە كابینە وەزارییەكەی.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند: دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ سبەینێ دووشەممە 2-3-2020 دواخراوە، ئەمەش دوا دەرفەت و وادەیە لەبەردەم محمەد عەللاوی لەپێناو تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی و متمانەپێدانی لە پەرلەمانەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە نەتوانرا دانیشتنی تایبەت بە متمانەدان بە حکومەتی عەلاوی ئەنجامبدرێت و دانیشتنەکە بۆ كاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ شەممە دواخرا، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە دانیشتنەکە دواخرا.





ئەم هەواڵە 3835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad