English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا
2020-03-02 [07:14 AM]

ZNA- ھەولێر


بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 2-3-2020 ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتووەتە 80 هەزار و 26 کەس.

هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، هەشت هەزار و 929 کەسی دیکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور، ئیتاڵیا، ئێران، یابان، فەرەنسا، ئەڵمانیا، سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، ئەمریکا، بەحرێن، کوێت، تایلەند، تایوان، بەریتانیا، ئوسترالیا،  مالیزیا، کەنەدا، سویسرا، ئیمارات، عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە)، نەرویج،، ڤێتنام، نەمسا، سوید، ئیسرائیل، لوبنان، مەکاو، هۆڵەندا، سان مارینۆ، کرواتیا، یۆنان، ئیکوادۆر، فینلەدا، عومان، جەزائیر، مەکسیک، مەکسیک، رووسیا، دانیمارک، پاکستان، ئازەربایجان، چیک، جۆرجیا، ئایسلاند، هیندستان، فلیپین، قەتەر، رۆمانیا، بەلجیکا، بەرازیل، میسر، ئیندۆنیسیا، ئەفغانستان، ئەرمینیا، رووسیای سپی، کەمبۆدیا، دۆمەنیکا، ئیستۆنیا، ئیرلەندا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، مۆناکۆ، باکووری مەکەدۆنیا، نیپاڵ، نیوزیلاند، نایجیریا و سریلانکا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان لە چین گەیشتووەتە دوو هەزار و 912 کەس.

ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە:

- دوو هەزار و 912 کەس لە چین

- 54 کەس لە ئێران

- شەش کەس لەناو کەشتییەکی ناو ئاوەکانی یابان

- 22 کەس لە کۆریای باشوور

- دوو کەس لە گۆنگ کۆنگ

- شەش کەس لە یابان

- کەسێک لە تایوان

- دوو کەس لە فەرەنسا

- کەسێک لە فلیپین

- 41 کەس لە ئیتاڵیا

هەر بەپێی خشتەکە، لە چین 44 هەزار و 473 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە، کە ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو، زۆر زیاد بووە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.





ئەم هەواڵە 5167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad