English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێن
2020-03-02 [07:26 AM]

ZNA- ھەولێر


چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایانگەیاند، دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کران و یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

 

تاوەکو ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە، هاوکات دیارنییە کێ لەپشت هاویشتنی مووشەکەکانەوە بووە.

 

هاویشتنی ئەو دوو مووشەکە چەند کاژێرێک بەر لە دەستلەکارکێشانەوەی محەممەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بووە.

 

لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە ئەمە 20ـەمین هێرشی مووشەکییە دژ بە بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامدەدرێت. لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو مووشەکێک بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە باکووری عێراق پێکا و ئەمریکییەک کوژرا.





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad