English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... چوار كافتریای دیكه‌ داخران
2020-03-02 [10:44 AM]

ZNA - هەولێر


 

قایمقامی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، ئاشکرای کرد، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار كافتریا داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

 

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌ رێنماییه‌كانی ژوری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی‌، به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی، گه‌شتوگوزار و ئاسایشی سلێمانی چوار كافتریای دیكه‌ داخران.

 

وتی: سه‌رجه‌م كافتریا و شوێنه‌كانی نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵه‌كانی وه‌رزش، مه‌له‌وانگه‌، خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان‌، بلیارد، گازینۆ، سه‌نته‌ره‌كانی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌‌ به‌‌بڕیاری ژوری ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات داده‌خرێت.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد‌: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی و ئاسایشی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی (87) لیژنه‌ ده‌كات و رۆژانه‌ به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا ده‌كات، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 2431جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad