English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پەیامێكی بۆ رای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
2020-03-02 [12:55 PM]

ZNA- هەولێر


سەرۆک بارزانی پەیامێكی بۆ رای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پڕ بەدڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكومەتی تازەی عێراق یەكڕیزبوون. ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە.

 

دەقی پەیامەکە

 

پەیامێك لە سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكومەتی تازەی عێراق یەكڕیزبوون. ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە.

 

هاوتەریبیش سوپاسی هەموو ئەو هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق دەكەم كە بە هەڵوێستی ڕاست و مەنتقیی خۆیان ڕێگریان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات. ئەم هەڵوێستەیان ڕێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی و، هەروەها ڕەچاوكردنی ویستی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بوو بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی. 

 

لەدوای ئەمە عێراق كەوتووەتە بەردەم قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێكی گشتگیری نیشتیمانی و لەیەكنزیكبوونەوەی لایەنەكان فەراهەم ببێت.

مسعود بارزانی

٢ـی ٣ـی ٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad