English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. بنزیمە خەڵات دەکرێت 
2020-03-02 [02:05 AM]

ZNA- ھەولێر



فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای تەواو بوونی یاری کلاسیکۆی نێوان یانەی شاھانە و بەرشەلۆنە خەڵاتێکی بەخشییە کەریم بنزیمەی ھێرشبەری یانەکەی. 

خەڵاتەکە بریتی بوو لە درێسێک کە ژمارە ٥٠٠ ی لەسەر بوو وەک ئاماژەیەک بۆ یارییەکانی کەریم بنزیمە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکان . 
بنزیمە لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کردووە ٥٠٠ یاری لەگەڵ یانەی شاھانە لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکان ئەنجامداوە و سێیەم یاریزانی بیانییە کە زۆرترین یاری لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئەنجام دابێت و لە دوای رۆبەرتۆ کارلۆس و مارسێلۆ دێت .

ھەروەھا بنزیمە شەشەم گۆڵگاری یانەی شاھانەیە و لەدوای ھەریەکە لە رۆنالدۆ ، رائول ، دی ستیڤانۆ ، سانتیلانا و بۆشکاش دێت . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad