English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-03-02 [03:49 AM]

ZNA- ھەولێر


دکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڕیارێکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی بڵاوکردووتەوە . 

دکتۆر ئالان ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھەژماری خۆی لە فیس بووک ئەم بڕیارەی بڵاوکردووتەوە . 
ئەمڕۆ ۲ ی ۳ ی ۲۰۲۰ بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۱۹۱۱ ، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ ۱۰٨٦٤ ، دەھەزار و ھەشت سەد و شەست و چوار قوتابی و خوێندکاری دەرەکی ( بەرایی )، کە مافی بەشداریکردنیان وەرگرتووە لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۱۹ ـ ۲۰۲۰ ، بریاردرا کە تاقیکردنەوە گشتییەکان لەسنووری جوگرافیی و شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان لە قەزاو ناحیەکان ئەنجام بدەن ، ھەموو مامەڵە وبەراییەکانیان لەبەرێوبەرایەتی پەروەردەی قەزا پەیوەندیدارەکانەوە ڕای دەکرێت.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad