English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێرانیش لە گەڵ تالیبان وتوێژ دەکات
2020-03-02 [06:10 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران دەڵێت رێککەوتنی ئەمریکا و تالیبان کاریگەریی لەسەر پێوەندییەکانی نێوان ئێران و تالیبان نابێت.

عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نایاساییە و ئێران لە رێک‌کەوتنی تالیبان و ئەمریکا بەگومانە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران‌هەروەها گوتی: وتووێژەکان لەگەڵ بزوتنەوەی تالیبان بە مەبەستی پاراستنی ئاسیشی ئەفغانستان بەردوام دەبێت.

دوای ئەوەی ئەمریکا و تالیبان هەفتەی رابردوو لە دۆحەی پایتەختی قەتەر رێکكەوتنێکیان  واژوو کرد، بڕیار وایە لەمەودوا وێڕای دەرکەوتنی بەشێکی بەرچاو لە سەربازانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان، دانووستانی نێوان تالیبان و حکومەتی ناوەندیی ئەفغانستان به مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم وڵاتە دەست پێبکات.





ئەم هەواڵە 5212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad