English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بازرگانی: هەندێک کۆگا بایی 6 مانگ کەلوپەلی خۆراکیان تێدایە
2020-03-03 [07:06 AM]

ZNA – هەولێر


 بەرپرسێک ئاشکرای دەکات لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت چەند رێکارێکیان گرتۆتەبەر تاوەکو بەهۆی بڕیارەکانی پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشە بۆ خۆراک و دەرمان دروست نەبێت.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ،بە باسی راگەیاند: "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ کۆمەڵە بازرگانێک و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هەناردە و هاوردە کۆبونەوەی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هێنانی کاڵاو کەلوپەل لە وڵاتان".

ئەدهەم گوتیشی:" وەزارەتەکانی بازرگانی و دارایی و گومرگەکان ئاسانکاری تەواو دەکەن بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکان، کەوا کەلوپەلی خۆراک و کەرستەی پزیشکی و ڤێرتەرنەری دەهێنن، بۆ ئەوەی بتوانین بەرەنگاری ئەو حاڵەتە نەخوزاوە ببینەوە کە بەهۆی کۆڕۆنا دروست بووە".

بەرپرسەكەی حكومەت جەختی کردەوە: هەمو رێکارێک دەگرنەبەر بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی کوردستان لەو نەخۆشیە پارێزراو بن، هەروەها هەموو سنورەکانی هەرێمی کوردستان کراوەیە، لە سنووری ئێران رێکاری توندی تەندروستی گیراوەتەبەر شۆفێرانی ئێمە لەو دیووی سنوری ئێران بارەکان وەردەگرن و تەواوی مەرجە تەندروستیەکانیش جێبەجێ دەکرێن".

ئەو دەشڵێت: لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان هەموو جۆرە کەرستە و کاڵایەک هەیە، هەندێک بازرگان پێیان راگەیاندووین بایی 6 مانگ کاڵاو خۆراک و پێداویستیان لە کۆگان هەیە، ئەوانەشی کۆگاکانیان بەتاڵە پێمان راگەیاندون کۆگاکانیان پڕ بکەن.





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad