ZNA - ھەولێر
له یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناخی پێنجه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رادا، یانه‌ی پۆرتسمۆس له‌سه‌ر یاریگه‌ی فراتۆن پارك میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد.
له‌ئه‌نجامدا گه‌نه‌رز توانی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام لێی بباته‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناخی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه.
نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی ئارسناڵ كۆتاییهات، و كاتێك یاریزان سوكراتیس له خوله‌كی زیادكراودا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئارسناڵ تۆمار كرد.
لە ده‌سپێكی نیوەی دووەم و لە خولەكی 51 ئیدوارد نیكیتا گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی ئارسناڵ تۆماركرد و یاریەیكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات.
بەم بردنەوەیەش یانەی ئارسناڵ سەركەوتنی بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێێتی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 9067جار خوێندراوەتەوە |