English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی لەبارەی راگرتنی نوێژی هەینی بڕیاریدا
2020-03-03 [09:15 AM]

ZNA-هەولێر


مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/3/2020 رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خۆپاراستنی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ یه‌كێتی زانایان به‌ ئاماده‌بوونی كۆی ئه‌ندامانی كۆبووه‌وه‌ و ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:

ئه‌ركێكی شه‌رعییه‌ هاووڵاتیانی به‌ وردی پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندرووستی و ئه‌منییه‌كانی حكومه‌ت بن بۆ پاراستنی له‌ په‌تای كۆرۆنا

به‌ پێی شه‌رع له‌ ئێستادا ناتوانرێت وتاره‌كانی هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كان رابگیرێت جگه‌ له‌و شوێنانه‌ی ده‌بێته‌ په‌تا (وباء) دوای ئه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ و وتاری هه‌ینی رابگیرێت.

كۆبوونه‌وه‌ ئایینییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئیسرا و میعراج و مه‌لوود خوێندنه‌وه‌ و مه‌راسیمه‌كانی پرسه‌ راده‌گیرێت.

ئه‌وانه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ شه‌هید داده‌نرێن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن یا مه‌ترسی تووشبوونیان هه‌یه‌ ده‌توانن تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌شداری وتاری هه‌ینی نه‌كه‌ن.

قوتابخانه‌ ئاینییه‌كان و خوله‌كانی فێربوونی قورئان وه‌ك خووله‌كانی دیكه‌ راده‌گیرێن.

هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م وڵاتانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی تێیدایه‌ به‌تایبه‌ت ئێران، ئه‌ركێكی شه‌رعییه‌ سه‌ردانی لێژنه‌ ته‌ندرووستییه‌كان بكات.

هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بێت، حه‌رامه‌ سه‌ردانی خه‌ڵك و جومعه‌ و جه‌ماعه‌ت بكات و پێویسته‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كان بكات.

پێویسته‌ وتارخوێنان له‌و ماوه‌یه‌دا ئامۆژگاری تایبه‌ت به‌ گوێره‌ی شه‌رع له‌ وتاره‌كانی هه‌ینی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵك ئامۆژگاری بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad