English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
2020-03-03 [09:39 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پێکهاتبوو لە ئيداما دیانگ یاریدەدەر و راوێژکاری  تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە جینۆساید و کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش .
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرا بۆ رێگریکردن لە جێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکان و بەتایبەتی تاوانەکانی داعش  . هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی داعش و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە لە دادگایەکی نێودەولەتیدا بە سزای یاسایی بگەن و مافی قوربانییەکانی دەستی تاوانەکانی داعشیش بپارێزرێت . 
شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتە ئاینییە جیاوازەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئاینی لە هەرێمی کوردستاندا.





ئەم هەواڵە 1525جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad