English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... دەیان كافتریا داخران
2020-03-03 [11:55 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، راگەیاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌ رێنماییه‌كانی ژوری خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێنج كافتریا داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه‌.

 

له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ژوری خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌ركه‌وتوه‌ پێنج كافتریا به‌ پێشكه‌ش كردنی نێرگه‌له‌ بۆ كڕیاره‌كانیان سه‌رپێچییان كردوه‌.

 

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌نه‌خۆشی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ بڕیار دراوه‌ له‌ كافتریا و ئه‌و شوێنانه‌ی تێیدا ده‌كێشرێت نێرگه‌له‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی قه‌ره‌باڵغی، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ دروست ده‌كات.

 

له‌ دو رۆژی رابردودا و به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، چاودێری بازرگانی، گه‌شتوگوزار و ئاسایشی سلێمانی (32) كافتریای نێرگه‌له‌ كێشان داخراوه‌ و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad