English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆکەیەکەیەکی دیکەی سوریا لە ئاسمانی ئەدلب خرایە خوارەوە
2020-03-03 [12:23 PM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە فرۆکەیەکی جەنگی وڵاتەکەیان لەکاتی هێرشەکانی بۆ سەر رێکخراوە تیرۆرستەکان لە ئەدلب، لەلایەن سوپای تورکیا کرایە ئامانج.

ئاژانسی سانا لە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە وتی، لە کاتژمێری ١١:٠٣ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی جێبەجێکردن ئەرکی سەربازی دژی رێکخراوە تیرۆرستەکان لە ئەدلب، لەلایەن فرۆکەکانی رژێمی تورکیا بەمووشەکێک کرایە ئامانج بەهۆیەوە لە ناوچەی باکوری رۆژئاوای مەعرەت نعمان کەوتە خوارەوە.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا وتی، فرۆکەیەکی سوریا لە جۆری L-39 لە میانی پرۆسەی قەلغانی بەهار لە ئەدلب خرایە خوارەوە.

یەکشەممەی رابردوو دوو فرۆکەی جەنگی دیکەی سوریا لەلایەن سوپای تورکیاوە خرایە خوارەوە، لە هەمان کاتدا ژمارەیەک فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لەلایەن هێزەکانی بەرگری سوریا خرانە خوارەوە.

 

rt





ئەم هەواڵە 1522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad