English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری زەریف تووشی کۆرۆنا بووە
2020-03-03 [12:36 PM]

ZNA- هەولێر


میدیاكانی‌ ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ حسێن شێخ ئه‌لئیسلام یەکێک لە راوێژکارانی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران، تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا‌ بووه‌.

رێكخراوی‌ ته‌ندروستیی‌ جیهانی‌، تووشبوونی‌ كارمه‌ندێكی‌ له‌ نووسینگه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا راگه‌یاند.

لەلایەی دیکەوە محه‌مه‌د ره‌زا حسێن زاده‌ سه‌رۆكی‌ جێبه‌جێكاری‌ بانكی‌ نیشتمانیی‌ ئێران رایگه‌یاند كه‌ چوار كارمه‌ندی‌ بانكه‌كه‌ به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

جیگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاند 23 پەرلەمانتاری تووشی ئەم پەتایە هاتوون.

به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ ئێران تاكوو ئێستا  2 ھەزارو 336 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا توشبوونە، لەو رێژەیەش تاكوو ئێستا 77 كەس گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 1576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad