English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فارس عیسا: شکست ھێنانی عەلاوی بۆ شایەکی سیاسی لە نێوان لایەنەکان دروستکرد
2020-03-03 [03:22 AM]

ZNA-هەولێر


 

 
سەرۆکی نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغد رایگەیاند، ئەگەر کابینەی عەلاوی سەری گرتبا دۆخی عێراق زۆر خراب دەبوو، چونکە لایەنێکی سیاسی کۆنترۆڵی ھەموو شتێکی کردبوو و دەستی بەسەر دا گرت بوو، عەلاوی وەک کیانێکی سیاسی مامەڵەی لەگەل کوردستان نەدەکرد، کورد ئەم جارەش ئەوەیان سەلماند کە لە ھەموو بابەتە ستراتیژییەکاندا یەک ھەلوێست و یەک دەنگە.  

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە پێکھێنانی حکوومەت شکستیهێنا و نەیتوانی پشتیوانیی شەقامی عێراقی و لایەنە سیاسییەکان بەدەست بھێنێت، لەلایەن شەقام و حزبەکانەوە قبووڵکراو نەبوو، ئەم قۆناغە کۆتایی ھات و دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژی داهاتوودا لایەنەکان لەسەر کەسێک بۆ ڕاسپاردنی پێکھێنانی حکوومەت رێکبکەون، یاخود حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بەردەوام بێت تا کاتی ھەڵبژاردن، بەڵام تا ئێستا سەختە کەسێک دیاری بکرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەت کە شەقام و حزبە شیعەکان و مەرجەعییەت و پێکھاتەکانی تری عێراق  و ئەمەریکا و ئێران لەسەری ڕەزامەند بن، چونکە شکست ھێنانی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆشایەکی سیاسی لە نێوان لایەنەکان دروستکرد.

سەرۆکی نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گووتی : سوپاسی بۆ ھەموو لایەنە کوردستانییەکان، ئەم جارەش ئەوەیان سەلماند کە لە ھەموو بابەتە ستراتیژیەکاندا یەک ھەلوێستەو یەک دەنگە، ھەروەھا کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ھەنگاوی باش بوون بۆ دۆست و نەیارەکان کە ئێمەی وەک کورد یەکگرتووین و ھەنگاو بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانمان دەنێین، دەبێت قورساییی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرین، ھەروەھا فڕاکسیۆنەکانی ‌کوردستان، پێوەندیی پتەویان ھەبوو لەگەڵ ئەو لایەنە عێراقیانەی بۆچوونیان لێمان نزیک بوو و بە یەکەوە توانیمان پارێزگاری لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق بکەین، بۆ ئەوەی کەسێ نەیەت تاکڕەوانە حوکمڕانی بکات.

فارس عیسا ئەوەشی خستەروو، ئەگەر کابینەی عەلاوی سەری گرتبا دۆخی عێراق زۆر خراب دەبوو، چونکە لایەنێکی سیاسی کۆنترۆڵی ھەموو شتێکی کرد بوو دەستی بەسەر دا گرت بوو، دیاریش نییە کە ئەو لایەنە دۆخی عێراقی بەرەو چ ھەڵدێرێک دەبرد، ئەم شکستەش بۆ کورد و ھەموو گەلی عێراق باش بوو کە ئەم کابینەیە بەڕێوە نەچوو، عەلاوی وەک کیانێکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ کوردستان نەدەکرد، ھەروەھا دانیان بە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دانەدەنا، تەسەور ناکەین لە دوور و نزیک کەسێکی تر بیر لە بیرۆکەکانی علاوی بکاتەوە و زۆر کەسیش لە بەغدا ھەن کە پێیان خۆش نییە کورد یەکڕیز و یەکگرتوو بێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2653جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad