English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەزایەکی دەستوور: به‌پێی ده‌ستوور كوتلەی گەورە مافیان نه‌ماوه‌
2020-03-03 [04:32 AM]

ZNA - هەولێر


 

شارەزای یاسا و دەستوور و سەرۆكی پێشووی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی كوتلەی گەورەی پەرلەمان نەیتوانی لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ سەركەوتوو بێت، به‌پێی ده‌ستوور مافی ئەوەی نەما جارێكی دیكە كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دیاری بكات.

موحسن سەعدوون، رایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق گەورەترین كوتلەی پەرلەمان دەتوانێ مافی خۆیەتی بۆ جاری یەکەم كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید بكات، بەڵام لەبەر ئەوەی كوتلەی گەورە لە پێكهێنانی حكوومەت سەركەوتوو نەبوو و شكستی هێنا، هەر به‌ پێی ده‌ستوور ئەمجارە ئەو مافەیان نییە و هەر لایەنێك دەتوانێ كەسێك كاندید بكات بە مەرجێك شەقام و هەموو لایەنەكان پێی رازی بن، بۆیە سەرۆككۆمار دەتوانێ لە ماوەی 15 رۆژدا كەسێكی دیكە بە رەزامەندیی هەموو لایەنەكان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران راسپێرێت.

ئەو شارەزایەی دەستوور باسی لەوەش كرد، هەر حكوومەتێك بە بێ كورد دروست بكرێت کە پێكهاتەیەكی سەرەكیی عێراقە، شكست دەخوات و سەركەوتوو نابێت، بۆیە پێویستە سەرۆكوەزیرانی نوێ دەبێت كورد و شەقام و سوننە و لایەنەكانی دیكەش رازی بكات، ئەگەر نا هاوشێوەی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو محەمەد تۆفیق عەلاوی، شكست دەهێنێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad