English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاڤریل لاڤین کۆنسێرتەکانی لە ئاسیا هەڵدەوەشێنێتەوە
2020-03-03 [01:08 AM]

هەولێر – ZNA


ئاڤرێل لاڤین، خانمە گۆرانیبێژی کەنەدی – فەرەنسی، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆنسێرتەکانی لە کیشوەری ئاسیا هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

بڕیارە ئەو گۆرانیبێژە لە مانگی داهاتوودا گەشتە هونەرییەکەی دەست پێبکات و بڕیاربوو لە 23 ئەپرێل کۆنسێرتێک لە چین سازبکات، بەڵام لە ئێستاوە کۆنسێرتەکەی هەلوەشاندووەتەوە.

 

لاڤین رایگەیاند، 12 لە کۆنسێرتەکانی گەشتە هونەرییەکەی لە ئاسیا هەڵدوەشێنێتەوە کە بڕیاربوو لە شەنگها، فلپین، تۆکیۆ، هۆنگ کۆنگ و تایوان سابکرێن، بۆیە رێکخەرانی گەشتە هونەرییەکە کار بۆ دووبارە داڕشتنەوەی کات و شوێنی کۆنسێرتەکانن.

 

هەر بەهۆی ئەو بڕیارەوە، کات و شوێنی کۆنسێرتەکان لە ئەوروپا گۆڕنکارییان بەسەر دێت کە پێشتر بڵاوکرابوونەوە.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان چالاکییەک هونەرییەکانیان بۆ کاتێکی نادیار وەستاندووە.

 





ئەم هەواڵە 6067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad