English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی سیزەر بە رۆمەن پۆلانسکی بەخشرا
2020-03-03 [06:17 AM]

هەولێر – ZNA


 

خەڵاتی سینەمایی سیزەری فەڕەنسی وەک باشترین دەرهێنەر بە رۆمەن پۆلانسکی، دەرهێنەری پۆڵەندی بەخشرا.

 

بەخشینی خەڵاتەکە بەو دەرهێنەرە لەرێگەی فیلمی سینەمایی "جاکیۆز" بوو کە باس لە رەگەزپەرسی لە سەدەی بیستەم لە فەڕەنسا دەکات.

 

بەشێک لە ئامادەبووانی نێو ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکانی ئەمساڵی سیزار، نارەزایەتیان لە دژی بەخشینی خەڵاتەکە بە پۆلانسکی دەربڕی، لەوانە ئادێل هانیل، خانمە ئەکتەری سینەمایی.

 

هەروەها بەشێک لە چالاکوانانی ئافرەتانیش وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی خەڵاتکردنی ئەو دەرهێنەرە، رژانە سەر شەقامەکان لە پاریس.

 

رۆمەن پۆلانسکی ساڵی 1977 بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی 13 ساڵان لە ئەمریکا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا، بەڵام بەر لە دەستگیرکردنی چووە فەڕەنسا و تاوەکو ئەم دواییەش لەو وڵاتە دەژیا، دواتر روویکردەوە وڵاتەکەی کە پۆڵەندایە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە دوو ساڵ، ئەو قوربانیەی پۆلانسکی دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەری، رایگەیاند، ئەو لە پۆلانسکی خۆشبووە و نایەوێت چیتر خۆی بەو بابەتەوە سەرقاڵ بکات.

 

پۆلانسکی یەکێک لە دەرهێنەرە سینەماییە بەنابانگەکانی جیهانە، پێنج جار کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بووە و ساڵی 2003 توانی لەرێگەی فیلمی سینەمایی The Pianist خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین دەرهێنەر وەربگرێت.

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad