English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیت بلانچێت: ئافرەتان لە هۆلیوود و لە جیهاندا پشتگوێ خراون
2020-03-03 [06:41 AM]

هەولێر – ZNA


کیت بلانچێت، خانمە ئەکتەری سینەمایی ئۆسترالی، رایگەیاند، ئافرەتان لە هۆلیوود و جیهاندا پشتگوێ خراون.

 

ئەو خانمە ئەکتەرە رایگەیاند، پێویستە ئیدانەکردنی هارڤی واینشتاین، بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکی تێبپەڕێندرێت کە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی خراوەتە پاڵی و هەوڵ بۆ دروستکردنی رۆشنبیرییەکی نوێ لە هۆلیوود بکرێت کە دامەزرێنەری یەکسانی بێت لە نێوان هەردوو رەگەزدا، لە رووی پێدانی رۆڵ، کرێی کار و رێزگرتن.

 

بلانچێت ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی لە هۆلیوود روویدا، ئەوە دەرخاتەڕوو کە نەهامەتییەکانی ئافرەتان لە جیهاندا زیادیکردووە و فشاری زیاتری لەسەرە و لە ژیانی رۆژانەیدا رووبەڕووی زۆرداری دەبێتەوە.

 

دادگاییکردنی هارڤی واینشتاین، لە ساڵی رابردووەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و تۆمەتی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی خراوەتەپاڵ، کە بەشێکیان سینەماکارانی هۆلیوودن و پێشبینی دەکرێت لە نێوان 5 بۆ 29 ساڵ زیندانی بکرێت.





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad