English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆڕۆنا له‌ هەرێمی کوردستان تۆماركرا
2020-03-04 [06:51 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ درێژه‌ی ڕێكاره‌كانی پشكنین بۆ گومانلێكراوان، كه‌سێكی تر له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پشكنین ده‌رچوو هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 یه‌، دانیشتووی شاری سلێمانی دوای نه‌خۆش كه‌وتنی و سه‌ردانی كردنی پزیشك، گومانی لێكرا كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان شه‌ش نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 هه‌یه‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشكی دانه‌.

شایه‌نی باسه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم داوای له‌ هاووڵاتیان كردبوو بۆ خۆپارێزیكردن له‌ تووشبوو به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ سه‌ردانیكردن له‌ نێوان شارو شارۆچكه‌كان كه‌م  بكه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad