English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە یانەکەی جێدەھێلێت 
2020-03-04 [11:00 AM]

ZNA- ھەولێر


یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، ئیڤان راکیتیچ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت . 


لەھەواڵەکە ھاتووە ، راکیتیچ ئارەزوو دەکات روو لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات و لە ئیسپانیا بمێنێتەوە و نایەوێت روو لە خولی ئیتاڵی بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھۆی بوونی ئارتۆر و فرانکی دی یۆنگ ، راکیتیچ پێگەی سەرەکی خۆی لە ھێلی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە لەدەستداوە ، ئەمەش وا دەکات یانەکەی جێ بھێلێت . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad