English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرێک: سەبارەت بە سوریا، ئەڵمانیا تاوتوێکی سەپاندنی سزا بەسەر روسیا دەکات
2020-03-04 [11:36 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەنیجیریت کرامپ کارینباوەر وتی، وڵاتەکەی پەیوەندییەکی ئابووری توند بەروسیای پەیوەست دەکات، بۆیە لەبارە ئەو دەستوەردانەی لە سوریا، رەنگە ئەو پەیوەندیە بۆ فشار بۆ سەر سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پۆتین بەکاری بهێنین.

ئەنیجیریت کرامپ کارینباوەر بە تەلەفزیۆنی ئار تی ئێل و ئێن تی ڤی رایگەیاند، ئەڵمانیا پەیوەستی بازراگانی فراوان لە روسیای دەبەستێتەوە، لە راستیدا وەکو سزا لەبارەی ملاملانێی ئۆکرانیا لە دژی روسیا بەکارمان هێناوە.

وتیشی، ئێستاش ئەو پرسیارە لەبارەی سوریاوە لە ئارادایە، ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت بۆ روسیا دەرکەوێت کەوا ئێمە زانیاری تەواومان هەیە لەبارەی ئەوەی روسیا لە سوریا ئەنجامی دەدات.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا پێشنیاری ناوچەی ئارامی لە باکوری سوریا بۆ پاراستنی هاوڵاتیان دووپات کردەوە، وتیشی، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل هەوڵی رازی کردنی پۆتین دەدات.

کارینپاوەر ئەوەی خستەروو، رەنگە داوا لە ئەڵمانیا و هێزە ئەوروپییەکانی دیکە بکرێت پارێزگاری لەم ناوچە ئارامە بکرێت، ئەگەر هەموولایەنەکانی ناوچەکە رەزامەندی لەسەر دروستکردنی دەرببڕن.

ئاماژەی بەوە کرد، ئە سیناریۆیەی واقعیترە ئەوەیە ناوچەیەکی ئارام دروست بکرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاسایش و هاوریکاری ئەوروپا بەرپرسیارییەتی ئەو ناوچەیە وەربگرێت.

 

رۆیتەرز





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad