English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسەی زلەێک لە گوڵفرۆشێک دەدات دەستگیر دەکرێ
2020-03-04 [01:38 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی گرتەێکی ڤیدۆی لە تۆرە کۆمەلاییەتیەکان بڵاوکرایەوە کە کەسێک لە بەرامبەر بڕێک پارە زلەێک لە گولفرۆشێک دەدات ئەمەش بووە ھۆی نارەزایی ھاولاتیان داوایی دەستگیرکردنی ئەو کەسەیان دەکرد.

ووتەبێژی پۆلیسی ھەولێر راید ھۆگر عەزیز بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای بەدواداچوونەکانمان توانیمان ئەوکەسە دەستگیر بکەین .

ووتەبێژی پۆلیس گوتیشی دوای لێکۆلینەوە و وەرگرتنی ووتەی گوڵ فرۆشەکە بۆمان دەرکەوت کە خزمی نزیکی یەک بوونە و بۆ خۆشی ڤیدۆکە تۆمار کراوە گوڵ فرۆشەکە ھیچ سکالاێکی لەسەر ئەوکەسە نەبووە کە زلەکەی لێداوە .

راید ھۆگر عەزیز ڕاشیگەیاند دوای ئەوەی بەلێنمایەن لێ وەرگیراوە کە چیتر ڤیدۆی لەم شێوەیە دروست نەکەن ئازاد کراون .

لە کۆتایی قسەکانی دا ووتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند ھەموو کات بەردەوام دەبین بۆ بەدواداچوونی کێشەو گرفتەکانیانی ھاولاتیان ناھێلین مافی ھیچ کەسێک پێشێل بکرێ .





ئەم هەواڵە 2665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad